PM:01:43:04/04/2026
1036 جار خوێندراوەتەوە
فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاند، دەستەبەرکردنی دادپەروەریی بۆ کوردانی فەیلی تەنیا ئەرکێکی ئەخلاقی و مرۆیی نییە، بەڵکو شایستەیەکی نەتەوەیی و دەستوورییە و هەموو دامودەزگاکانی دەوڵەت ناچاردەکات بە پەرۆشەوە کار بکەن بۆ داخستنی ئەم فایلە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و کۆتاییهێنان بە ئازاری دەیان ساڵەیان بە شێوەیەک کە شکۆی قوربانییەکان و مافی بنەماڵەکانیان بپارێزێت.
ئەمڕۆ شەممە ٤ـی نیسانی ٢٠٢٦، فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا لە ساڵیادی جینۆسایدی کوردانی فەیلی باسی لەوە بە خەمێکی قووڵ و ڕێزەوە، یادی ئەو مامەڵە دڕندانەیەی رژێمی پێشوو لە دژی گەلەکەمان، کوردانی فەیلی دەکەینەوە، وەک بەشێک لە هەڵمەتێکی سیستماتیکی کە خودی بوون و ناسنامەی ئەوانی کردە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم هەڵمەتە لە تاوانەکانی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ، ئاوارەبوونی
زۆرەملێ، هەڵوەشاندنەوەی هاووڵاتیبوون و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵیاندا دەرکەوت-
یەکێکە لە فۆرمەکانی نادادپەروەریی و ئامانجگرتن کە بەسەر بەشێکی دانەبڕاو لە گەلی
عێراقدا سەپێنراوە.
بەداخەوە سەرەڕای
تێپەڕبوونی ساڵان بەسەر ڕووخانی ڕژێمی دیکتاتۆردا، ئەم توێژە چەوساوەیە هێشتا نەیتوانیوە
ئەو دادپەروەریی و چاکسازیی و قەرەبوویەی کە شایەنیەتی وەربگرێت، جا چ لە رووی ئاشکراکردنی
چارەنووسی بێسەروشوێنەکان، گێڕانەوەی ماف و موڵکەکانیان، یان دەستەبەرکردنی نوێنەرایەتییەکی
دروست و دانپێدانان بە گەورەیی قوربانییەکانیان.