PM:04:02:04/04/2026
1140 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ هێرشکرایە سەر دەروازەیەکی سنووریی نێوان عێراق و ئێران و بەهۆیەوە چەند کەسێک بوونە قوربانی و جارێکیتریش کێڵگە نەوتییەکانی عێراق کرانەوە ئامانج.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەروازەی سنووریی شەلامچە لە نێوان عێراق و ئێران لە دیوی ئێرانەوەی بۆردوومانکرا و بەرپرسێکی پارێزگای خوزستان وتی، لە هێرشەکەی سەر دەروازەی شەلامچە شۆفێرێکی عێراقی گیانیلەدەستداوە و دوو کرێکاری ئێرانیش برینداربوون. جیا لەوە دەروازەى میهرانیش کرایە ئامانج و دەستەى گومرگیی عێراق رایگەیاند، بە ئامانجگرتنى دەروازەکە کاریگەریی لەسەر جموجۆڵى بازرگانى نەبووە.
جارێکی تریش کێڵگە نەوتییەکانی
عێراق کرانە ئامانج و ئاژانسى رۆیتەرز رایگەیاند، هێرشى درۆنى کراوەتەسەر کێڵگەى نەوتى
رومێلە لە عێراق و بەهۆی هێرشەکەوە سێ کەس بریندار بوون، ئەمە جیا لەوەی بە وتەی میدیا عێراقییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی درۆنی
کراوەتە سەر کۆمەڵگەیەکی کۆمپانیای نەوتی بەسرە لە بەرجەسیا و ئاگری گرت و
هەروەها لە قائیم
هێرشکراوەتە سەر حەشدی شەعبی و کەسێک کوژراوە و کەسێکی تر بریندارکراوە، هاوکات درۆنێکی
نەناسراو کۆگایەکی پەتاتەی لە گوندی شریخان لە
باکوری موسڵ کردووەتە ئامانج.