لە درێژەی جەنگی ناوچەکە، ترەمپ دەڵێت، سێشەممە وێستگەکانی کارەبا و پردەکان لە ئێران دەکەینە ئامانج و سوپای پاسدارانیش دەڵێت، زنجیرەی ٩٦ـەمی مووشەکەکانمان ئاڕاستەی ئامانجە ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان کرد لە ناوچەکە و سوپای ئیسرائیلیش وتی، ناوەندی تواناکانی ئێرانیان بۆ بەرهەمهێنانی چەک و مووشەک پێکاوە.
سوپای پاسداران رایانگەیاند، "زنجیرەی ٩٦ـەمی مووشەکەکانمان ئاڕاستەی ئامانجە ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان کرد لە ناوچەکە" و ئاژانسەکانیش دەڵێن، لە چەندین ناوچەی ئیسرائیل بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی ئێرانەوە زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدراوە.
سوپای
ئیسرائیلیش باسی لەوەکرد، ناوەندی تواناکانی ئێرانمان بۆ بەرهەمهێنانی
چەک و مووشەک پێکاوە و دەشڵێن، بەردەوام
دەبین لە لێدانی ئامانجە ستراتیژییەکان لە هەموو شوێنێکی ئێران تا بەدیهێنانی
ئامانجەکانی جەنگ. ئەوەشیان
وتووە، لە کاتی دەستپێکردنەوەی شەڕی زەمینی لە باشووری
لوبنان ٣٧٥ ئەفسەر و سەرباز بریندار بوون
سوپای پاسدارانیش دەڵێن، درۆنێکی جۆری ئێم کیو-9 و درۆنێکی
جۆری هێرمس 900 لە ئاسمانی ئەسفەهان لە ناوەڕاستی وڵات بە سیستەمێکی بەرگری
ئاسمانی مۆدێرن خستووەتە خوارەوە.
دامەزراوەی نەوتی کووەیتیش وتی، لە کۆمەڵگەی کەرتی نەوت لە
شوێخ بەهۆی هێرشی درۆنەوە ئاگر کەوتووەتەوە و وەزارەتی کارەبای کوەیتیش وتی، دوو
وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا و پاککردنەوەی ئاو لەلایەن درۆنێکی ئێرانەوە کرانە
ئامانج.
بلومبێرگیش
دەڵێت، تانکەرێکی نەوتی عێراق لە گەرووی هورمزەوە بەرەو مالیزیا پەڕییەوە.