سەردێڕ:

لەم ناوچەیە دەست بە دابەشكردنی غازی ماڵان دەکرێت

PM:03:24:04/04/2026

47116 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامیەتی هەڵەبجە رایگەیاند، هاوڵاتییان ئاگادار دەکەنەوە سبەینێ لە کاتژمێر هەشتی بەیانییەوە دەست دەکرێت بە دابەشکردنی غاز، بەسەر ئەو ماڵانەی کە ناویان لە لیستی بریکارەکاندا هاتووە.


ئەمڕۆ شەممە ٤ـی ئازاری ٢٠٢٦، لیژنەی سوتەمەنی لە قائیمقامیەتی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، هەر ماڵێک بتڵێک غازی پێدەدرێت، بۆیە پێویستە ئەوکەسەی غازەکە وەردەگرێت فۆڕمی خۆراک و کارتی نیشتیمانی پێبێت بۆ ئەوەی بێبەش نەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لە هاوڵاتییان دەکەن بە هیچ شێوەیەک سەردانی کارگەکان نەکەن، چونکە لەوێ غاز بە هیچ کەسێک نادرێت.













گەلەری