PM:09:10:18/01/2026
15136 جار خوێندراوەتەوە
ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی باندێكی راگەیاند، كە كاریان رێگری بووە و لە ژێر هەڕەشە پارەیان لە خەڵك سەندووە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی لە چەند حاڵەتێکی رێگریکردن لە چەند هاوڵاتییەک ئاگادار کراینەوە، کە چەند کەسێکی نەناسراو هێرشیان كردوونەتەسەر و رێگرییان لێکراوە و لە ژێر هەڕەشەدا هەرچی پارەیان لەلا بووە بێت لێیان وەرگیراوە، دەستبەجێ لە لایەن تیمەکانمەوە بەدواداچوون کرا و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر سێ تۆمەتبارمان دەستگیر کرد.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو سێ كەسەی تاوانیان ئەنجامداوە لە کاتی ئەنجامدانی
تاوانەکانیان سووکایەتییان كردووە و گرتەڤیدیۆی قوربانیەکانیان تۆمار کردووە، تاکو
وەک بەڵگەیەک لە بەردەستیان بێت و قوربانییەکە نەتوانێت سکاڵای یاسایی لە دژیان تۆمار
بکات.