سەردێڕ:

بە ڤیدیۆ؛ شاسوار عەبدولواحید وەڵامی قسەکانی مەسرور بارزانی دایەوە

PM:02:21:27/07/2026

11384 جار خوێندراوەتەوە

شاسوار عەبدولواحید وەڵامی قسەکانی مەسرور بارزانی دایەوە و وتی، هەتا ئەم حکومەتە ماوەبەسەرچووە نەرووخێنن وازناهێنن جا لەڕێگەی دادگای فیدراڵیەوە بێت یان هەر رێگەیەکی تر، چونکە ئەم حکومەتە بووەهۆی بارگرانی و مەینەتی بۆ خەڵکی کوردستان، وتیشی کوان ئەو هێزانەی تر کە بەخۆیان دەڵێن ئۆپۆزسیۆن و پێشتر رەخنەیان لە ئەوان دەگرت بۆ تەنها لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە قسەدەکەن.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ـی تەمووزی ٢٠٢٦، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەیامێکدی ڤیدیۆیدا دەڵێت، کاتێک بەغدا مووچە دەنێرێت و کێشە نامێنێت، حکومەتی ماوەبەسەرچوو قەیرانی نوێ دەخولقێنێت بۆ ئەوەی هاوڵاتییان لە دڵەڕاوکێدا بهێڵێتەوە.

هەروەها جەخت دەکاتەوە لەسەر داوای فراکسیۆنەکەیان، لیژنەی نەوت و غازی عێراق کار بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین دەکات، لە کاتێکدا لایەنەکانی تر تەنها لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە قسە دەکەن.

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، "ئەوەی ئەم حکومەتە بە خەڵکی دەکات ئەوپەڕی نابەرپرسیاریی و نائەخلاقییە، ئێستا بەغدا مووچە دەنێرێت، بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچوو کێشەی تر دروست دەکات تاوەکو خەڵک لە دڵەڕاوکێ و مەینەتیدا بهێڵێتەوە."

وتیشی، "هەتا ئەم حکومەتە ماوەبەسەرچووە نەرووخێنین واز ناهێنین، جا لە ڕێگەی دادگای فیدراڵییەوە بێت یان لە ڕێگەی هەر ڕێگەیەکی ترەوە، چونکە ئەم حکومەتە بووەتە هۆی بارگرانی و مەینەتی بۆ خەڵکی کوردستان."

دەشڵێت، "کوان ئەو هێزانەی تر کە بە خۆیان دەڵێن ئۆپۆزسیۆن و پێشتر ڕەخنەیان لە ئێمە دەگرت؟ ئەوان تەنها لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە قسە دەکەن؛ ئەگەر ئۆپۆزسیۆنبوون تەنها قسەکردن بێت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، خەڵک توندتر لەوان قسە دەکات. ئەوانەی ڕۆژگارێک قسەیان بە ئێمە دەوت، جگە لە قسە یەک هەنگاو یان کرداریان نییە."

باسی لەوەشکرد، "ئەو کاتەی دەمانوت ئۆپۆزسیۆنین، خۆپێشاندانمان دەکرد و بەنزینمان دابەش دەکرد و نرخەکیمان بۆ ٦٥٠ دینار دابەزاند. ئێستاش سروە عەبدولواحید وەک وەزیرێک لە بەغدا شەو و ڕۆژ لە هەوڵدایە، و لەسەر داوای فراکسیۆنەکەمان لە بەغدا لیژنەی نەوت و غازی عێراق کێشەی بەنزین چارەسەر دەکات."













گەلەری