PM:01:02:12/06/2025
18904 جار خوێندراوەتەوە
بەرپرسانی هێڵی ئاسمانی و پۆلیسی هیندستان دەڵێن، فڕۆکەیەکی جۆری ئێر هیندستان کە زیاتر لە ٢٤٢ سەرنشینی تێدابوو، دوای ماوەیەکی کەم لە بەرزبوونەوەی فڕۆکەکە لە شاری ئەحمەدئابادی هیندستان کەوتە خوارەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەرپرسانی هێڵی ئاسمانی و پۆلیسی هیندستان بڵاویانکردەوە، فڕۆکەیەکی جۆری ئێر هیندستان کە زیاتر لە ٢٤٢ کەسی تێدابوو، لە نزیک فڕۆکەخانەی شاری ئەحمەدئابادی رۆژئاوای هیندستان کەوتە خوارەوە، بەبێ ئەوەی دیاری بکەن کە زیانهكان چهند بوون.
هاوکات کۆمپانیای ئێر
هیندستان وتی، فڕۆکەکە بەرەو فڕۆکەخانەی گاتویک لە لەندەن لە بەریتانیا رۆیشتووە،
ئەفسەرانی پۆلیسیش وتوویانە، فڕۆکەکە لە ناوچەیەکی مەدەنی نزیک فڕۆکەخانەکە کەوتووهتە
خوارەوە.
لە لایەکەی دیکەوە کەناڵە
تەلەفزیۆنییەکان بڵاویانکردەوە، کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە لە کاتی فڕینی فڕۆکەکەدا بووە،
لە دیمەنەکاندا دەرکەوتووە کە پاشماوەکان ئاگریان گرتووە، دووکەڵی رەش بەرز بووەتەوە
بۆ ئاسمان لە نزیک فڕۆکەخانەکە.