PM:02:57:27/07/2026
12552 جار خوێندراوەتەوە
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ رایگەیاند، لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق کۆبوونەتەوە و سەبارەت بە نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان، پێشنیاریان کردووە عێراق هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بەنزین بۆ هەرێمیش دابین بکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ـی تەمووزی ٢٠٢٦، کاوە عەبدولقادر، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ و ئەندامی ئەو لیژنەیەی پەرلەمانی عێراق کە بۆ دۆسییەی ٥٠ هەزار بەرمیلەکە پێکهاتووە وتی، "لەگەڵ باسم محەمەد، وەزیری نەوتی عێراق سەبارەت بە پرسی بەنزینی هەرێمی کوردستان کۆبووینەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا
لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق باسی قەیرانی بەنزینی هەرێممان بۆ کرد و پێشنیارمان کرد
عێراق خۆی بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکات.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی
عێراق ئەوەشی خستەڕوو، وەزیری نەوتی عێراق پێی ڕاگەیاندن کە لیژنەی نەوت هەر
بڕیارێک بدات ئەوان جێبەجێی دەکەن.