سەردێڕ:

شاندی ئیمڕاڵی لە سلێمانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوە

PM:03:00:18/02/2025

2692 جار خوێندراوەتەوە

شاندی ئیمڕاڵی لە سلێمانی لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی کۆبوونەوە و پەیامی ئۆجەلانیان پێگەیاند، دوای کۆبوونەوەکەش بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، هیوادارن نیەتێکی جدی هەبێت بۆ پتەوکردنی برایەتی کورد و تورک.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٥، بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، "هیوادارن نیەتێکی جدی هەبێت بۆ پتەوکردنی برایەتی کورد و تورک".

ئاماژەی بەوەشکرد، پشتگیری و پشتیوانی لەهەر دەستپێشخەرییەک دەکەن کە مافی کورد لە تورکیا دەپارێزێت.

هاوکات شاندی ئیمڕاڵیش دوای کۆبوونەوەکە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بافڵ تاڵەبانی رۆڵی گرنگ و پشتگیریی تەواوی بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی دووپات کردووەتەوە.













گەلەری