سەردێڕ:

بە ڤیدیۆ؛ لە کاتی نوێژکردندا مۆبایلی هاوڵاتییەکی دزی و دەستگیرکرا

PM:04:40:13/08/2026

8476 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی عەربەت، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە لەکاتی نوێژکردندا موبایلی لەهاوڵاتییەک دزی بوو.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ـی ئابی ٢٠٢٦، پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک لە بنکەی پۆلیسی عەربەت سکاڵای تۆمارکرد کە لەکاتێکدا سەرقاڵی نوێژ کردن بووە لەیەکێک لەمزگەوتەکانی عەربەت، تۆمەتبارێک موبایلەکەی لێ دزیوە، دەستبەجێ بڕیاری بەڕێز دادوەر بۆ ڕووداوەکە وەرگیراو لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستیپێکرد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پاش گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان و بەسوود وەرگرتن لەکامێراکانی چاودێری، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی عەربەتەوە دەستگیربکرێت، هەروەها دەستیشگیرا بەسەر موبایلە دزراوەکەدا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەئێستادا تۆمەتبار (ر، م، ح لەدایکبووی ٢٠٠١ بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی (٤٤٤) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە.













گەلەری