PM:06:57:01/07/2026
16332 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی خوێندنی باڵا بڕیاری دا بە دوورخستنەوەی یەکجاریی عەبدولـلەتیف ئەحمەد، لە پیشەی مامۆستایەتییەکەی، ناوبراو لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا دەڵێت، بڕیارەکەی خوێندنی باڵا لای من هیچ بەهایەکی نییە. دەشڵێت، "تانە لە بڕیارەکەی دەدەین و دەبێت ئەو باندەی پیلانیان بۆ داناوە بدرێنە دادگا".
ئەمڕۆ چوارشەممە ١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦، عەبدوللەتیف ئەحمەد، مامۆستایی ئایینی لە روونکردنەوەیەکدا لەبارەی بڕیاری لیژنەی خوێندنی باڵا بۆ دوورخستنەوەی، رایگەیاند، "بڕیارەکە لای من هیچ بەهایەکی نییە و خوێندنی باڵا و لایەنەکانم ئاگادارکردەوە کە ئەو کارە پیلانە دژی من".
دەشڵێت، ئەم بڕیار دەرکردنە بۆ ئەوە بووە کە فشار لە سەرخۆیان لاببەن،
بەڵام ئەم بڕیارە لای من هیچ نرخ و قیمەتێکی نییە و کاریگەری لەسەرم نابێت".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، "هەر لە یەکەم رۆژەوە نامەم بۆ لایەنی
پەیوەندیدار و وەزیری خوێندنی باڵا نارد کە ئەمە پیلانێکە بۆ ناشرینکردنی من و
مامۆستای ئایینی و کۆلێجی زانستە ئیسلامییەکان و هەموو زانکۆ ".
هەر لە پەیامەکەیدا عەبدوللەتیف ئەحمەد سوێند بە قورئان دەخوات و
دەڵێت، "سوێند بەم قورئانە کارێکی ناڕەوا کرا بەرامبەرم و زوڵم و ستەمم لێکرا".