سەردێڕ:

بە ڤیدیۆ.. ١٨ کەس لە رووداوی فڕۆکەکانی ئەمریکا گیانیان لەدەستدا؛ ترەمپ بە توڕەیی لێدوان دەدات

AM:08:53:30/01/2025

2904 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسانی فڕۆکەخانەی نیشتمانی ڕیگان واشنتۆن رایانگەیاند، لە رووداوێکدا لە واشنتۆن فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری ئەمریکی کە ٦٤ کەسی تێدابوو و هێلیکۆپتەرێکی سەربازی ئەمریکی کە سێ کەسی تێدابوو لە ئاسمانی رووباری پۆتۆماک خۆیان بەیەکدا کێشا و کەوتنە ناو رووبارەکە، دۆناڵد ترەمپ لەم بارەیەوە توڕەیە و توشی سەرسوڕمان بووە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، کەناڵی سی بی ئێس نیوز بە پشتبەستن بە بەرپرسێکی پۆلیس بڵاویکردەوە، تا ئێستا لانیکەم ١٨ تەرم دەرهێنراون. دوو سەرچاوە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان راگەیاندووە، چەندین تەرم لە ئاوەکە دەرهێنراون.

هێڵی ئاسمانی ئەمریکی پشتڕاستی کردەوە کە ٦٤ کەس لەناو فڕۆکەکەدا بوون، ٦٠ سەرنشین و چوار ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی. بەرپرسێکی ئەمریکیش رایگەیاند، سێ سەرباز لەناو کۆپتەرەکەدا بوون.

هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرسورمان بوو که رووداوه کەبەم شێوەیە روویداوه .

لە کاردانەوەکانیدا، دۆناڵد ترەمپ سەری سوڕما لەوەی کە کۆپتەرە سەربازییەکە بەرەو فڕۆکە نەفەر هەڵگرەکە دەفڕی تا ئەو کاتەی لەگەڵ یەکدا بەر یەککەوتن.

دۆناڵد ترەمپ نووسیویەتی: بۆچی هێلیکۆپتەرەکە نەفڕیوە، نە نیشتەوە، نە نەگەڕاوەتەوە و بۆچی تاوەری کۆنترۆڵکردنەکە بە هێلیکۆپتەرەکەی نەگوتووە چی بکات؟؟؟؟

ئاماژەی بەوەشکرد، دەکرا خۆپاراستن لە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە، چونکە فڕۆکەکە لەسەر رێڕەوێکی ئایدیاڵ فڕیوە و کۆپتەرەکە بۆ ماوەیەکی زۆر راستەوخۆ بەرەو رووی فڕۆکەکە رۆیشتووە.

 













گەلەری