لە دیمەنێکی سەیردا پیاوێک لە ئەفریقای باشوور توانی لە پەنجەرەی دادگاوە هەڵبێت بەڵام دوای ماوەیەک دووبارە دەستگیرکراوەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی شوباتـی ٢٠٢٥، رۆژنامەی "دەیلی مەیڵ"ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، گەنجێک بە ناوی ئۆنۆچانا تاندۆ سادیکی لە شاری جۆهانسبێرگ لە باشووری ئەفریقا لە کاتی دادگاییکردنیدا بە تۆمەتی دزیکردن توانیویەتی لە هۆڵێکی دادگاکەوە هەڵبێت.
بەپێی زانیارییەکان
سادیکی لەکاتی قسەکردنیدا لەبەردەم هۆڵی دادگاکەدا بە توڕەییەکی زۆرەوە گفتوگۆی
کردووە ئەمەش پێش ئەوەی بە دزییەوە لە پەنجەرەیەکی نهۆمی سێیەمی هۆڵی دادگاکەوە هەڵبێت.
جێگەی باسە کامێراکانی
چاودێری ساتی هەڵهاتنەکەیان تۆمارکردووە کاتێک بە دیوارەکەدا دادەبەزێت و لە نهۆمی
دووەمەوە باز هەڵدەدات پاشان بەپەلە لە پلیکانەکانی باڵەخانەکە دابەزێت و بەشێوەیەکی
خێرا رادەکات.
بەڵام هەڵهاتنەکەی زۆری
نەخایاند چونکە ڕۆژی دواتر پۆلیس جارێکی دیکە دەستگیریکردووەتەوە.
وتەبێژی پۆلیسی
ناوچەکە رایگەیاند "تۆمەتبارەکە بە تۆمەتی دزیکردن لەبەردەم دادگادا ئامادەبووە
پاشان هەڵهاتووە بەڵام دواتر لەلایەن تیمی بەدواداچوونی دادگاوە دەستگیرکرایەوە و
تۆمەتبار دەکرێت بە تۆمەتێکی دیکەی هەڵهاتن لە دەستبەسەرکردنی یاسایی"
سادیکی دوای دووبارە دەستگیرکردنەوەی
باسی لەوە کردووە و دەڵێت "دادوەر بەنیازی ئەوە بووە دادگاییکردنەکە دوابخات
بەڵام منیش ئەوەم دەەویست دەستبەجێ دۆسیەکە یەکلایی بکاتەوە بە پارێزەرەکەمم وتووە
دەمەوێت ئێستا بڕیارەکە دەربکات گرنگ نییە چی دەبێت، نامەوێت جارێکی دیکە بگەڕێمەوە
بۆ دادگاییکردنەکە، دواتر بڕیارمدا هەڵبێم".