PM:05:24:17/02/2025
3424 جار خوێندراوەتەوە
گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان سوپای عێراق و جوتیارانی کورد لە کەرکوک دروستبوو، سوپای عێراق رێگری دەکەن لە جوتیارە کوردەکان کە زەوییە کشتوکاڵەکانیان بکێڵن.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە گوندی شەناغە سەر بە ناحیەی سەرگەڕانی کەرکوک گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو، جوتیاران دژی نەهێشتنی کێڵانی زەوییەکانیان رووبەڕووی سوپای عێراق بوونەتەوە و سوپای عێراقیش هێزێکی زۆری هێناوە بۆ رێگری کردن لە کێڵانی زەوییەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێنج گوندی ناحیەی سەرگەڕانی سەر بە کەرکوک ناتوانن
زەویەکانیان بەکار بهێنن بۆ کشتوکاڵ و ئاژەڵ داری و دروێنە کردن، کە بەپێی قسەی جوتیاران
خاوەن تاپۆی رەشی سەردەمی عوسمانییەکانن و رێگری کردنی سوپای عێراق قبوڵ ناکەین،
هاوکات، سوپای عێراق دەڵێت فەرمانمان پێیە کە رێگری بکەین لەکێڵانی ئەو زەویانە.
بەپێی قسەی شایەت حاڵەکان، دەڵێن بێزار بووین لە بەڵێن و دەمانەوێت
زەوییەکانی خۆمان بکێڵین بە وتەی خۆیان بژێوی ژیانیان لەسەر ئەو ئەرزە
کشتوکاڵیانەیە.