سەردێڕ:

ڤیدیۆ؛ ورچێکی دیکەی دەگمەن لە باڵەکایەتی بە مردارەوەبووی دۆزرایەوە

PM:08:50:09/06/2025

6588 جار خوێندراوەتەوە

لە چیای حەسارۆستی سنووری ناوچەی باڵەکایەتی ورچێکی دەگمەن بە مردارەوەبووی لەلایەن چەند هاوڵاتییەکی دۆزراوەتەوە و ئەمەش ئەبێتە چوارەمین ورچ کە مردارەوەبووی دەدۆزرێتەوە کە دووانیان شوێنەواری فیشەکیان پێوەببوو.


ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، عەبدوڵا ماوانی، هاوڵاتییەکی گوندی ماوانە لە ناوچەی باڵەکایەتی بە ئێن ئارتی وت، لەگەڵ هاوڕێیەکی گەشتێکی چیای حەساڕۆست دەکات لە نزیک گوندی رۆست بۆ مەبەستی هێنانی گژ و گیای بەهاری و قارچك، لەکاتی چوونیان بۆ چیاکە بۆ پشوودانێک لە کانیاوێک نزیک دەبنەوە دەبینن لاشەی ورچێک لە نزیک ئاوەکە کەوتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکاری گیان لەدەستدانەکەی نازانن بەڵام پێ دەچێت نزیکەی مانگێکبێت مردبێت، وە هیچ شوێنەوارێکی فیشەکیش بە لاشەیەوە دیار نەبوو.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لەماوەی ١٠ مانگدا لە سنووری باڵەکایەتی، سی ورچی دیکە بە مردووی دۆزراونەتەوە کە دووانیان ئاسەواری فیشەکیان پێوەبووە، ١٤ـی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووش، لە پڕژێی باڵەکایەتی ورچێک کە شوێنەواری فیشەکی پێوەدیار بوو دۆزرایەوە، ٦ـی مانگی رابردووش لە دۆڵی باڵەیانی باڵەکایەتی لاشەی ورچێکیتر کە ئاسەواری فیشەکی پێوەدیار بوو دۆزرایەوە، دواینجاریش ئەوەی ئەمڕۆ بوو لە حەساری رۆست لە باڵەکایەتی.




کەریم کەیفی - سۆران












گەلەری