سەردێڕ:

كونسوڵی ئه‌مەریكا: به‌ رووحیه‌تی نه‌ورۆزه‌وه‌ دڵسۆزی خۆمان دووپات دەکەینەوە به‌ بنیاتنانی ئایینده‌یه‌كی باشتر

PM:10:00:20/03/2025

3368 جار خوێندراوەتەوە

کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی لە گەلی کورد کرد و رایگەیاند، به‌ رووحیه‌تی نه‌ورۆزه‌وه‌ پابه‌ندن به‌ بنیاتنانی ئایینده‌یه‌كی باشتر.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی ئازاری ٢٠٢٥، ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی لە گەلی کورد کرد.

هاوکات لە پەیامەکەدا هاتووە، زۆر خۆشحاڵە کە لە رۆژانی جەژنی نەورۆز لە هەرێمی کوردستانە، کە ئاماژەیە بۆ هاتنی بەهار و ئاهەنگگێڕان و رۆژێکی نوێ.

کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێم وتیشی، بە ڕووحیەتی ئەم بۆنە پڕشادییەوە دڵسۆزییان بۆ بنیاتنانی ئاییندەیەکی باشتر دووپات دەکەنەوە.













گەلەری