سەردێڕ:

بە ڤیدیۆ؛ ساتی هەڕەشەکردن لە کارمەندەکانی ئێن ئاڕ تی لە کامێرای چاودێرییەوە

PM:04:36:14/04/2026

16772 جار خوێندراوەتەوە

لەسەر تەقەکردن لە ئۆفیسى سەرەکى ئێن ئاڕ تى لە سلێمانى سێ کەس دەستگیرکراون، دیمەنێکى نوێی کامێراى چاودێریش دەریدەخات کەسێک پێش رووداوەکە دێتە بەردەم ئۆفیسى سەرەکى کەناڵەکە و هەڕەشە دەکات.


بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە کامێراکانی چاودێری کە ماوەیەکى کەم پێش رووداوى تەقەکردنەکەى شەوى رابردوو تۆمارکراون، کاتێک چەند چەکدارێک لە ئۆتۆمبێلێکەوە تەقەیان لە ئۆفیسى سەرەکى ئێن ئاڕ تى کرد و دواتر هەڵاتن.

لەسەر رووداوەکە سێ کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون و بەڵام تا ئێستا هێزە ئەمنییەکان بەفەرمى هیچ روونکردنەوەیەکیان نەداوە.

رووداوەکە کاردانەوەى بەرفراوانى بەدواى خۆیدا هێنا، سەنتەری میترۆ دەڵێت، سەرکۆنەی هێرشکردنەسەر کەناڵی ئێن ئاڕ تی دەکەن و داوا لە داگای سلێمانیش دەكات، پرۆسەی دادگایكردنی هێرشبەران كراوە بێت.













گەلەری