لەبارەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانەوە روونکردنەوە دەدرێت
سەرۆکی ئەمریکارێککەوتنی ئاشتیی لەنێوان دوو وڵاتی ئەفریقادا کە کۆنگۆی دیموکرات و رواندا راگەیاند.
کەشناسی عێراق دەڵێت، لە رۆژی یەکشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و بەشێکی ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما دادەبەزن. کەشناسیی هەرێمیش دەڵێت، شەپۆلەکە ماوەی پێج رۆژ بەردەوام دەبێت.
حكومهتی ماوەبەسەرچوو سهبارهت به سهردانی مهسعود بارزانی بۆ جزیرێ دەڵێت، "به پێویستی دهزانین ههمولایهكمان به هاوكاریی یهكتر، ههوڵی رهواندنهوهی نیگهرانیهكان بدهین".
دوای راگەیاندنی هەڵمەتی ١٦ رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لەلایەن بەرێوەبەرایەتى بەڕەنگاربوونەوەى توندوتیژى دژى ژنانەوە، قوباد تاڵەبانی وتی، کاردەکەن بۆ نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان.
مەڵبەندی هەولێری یەکێتی، تۆمەتەکانی دژی کادیرێکیان رەتدەکاتەوە و داوا دەکات لیژنەیەکی بێلایەن پێکبهێنرێت تا راستی ئەو تۆمەتانە لە کەشێکی ئارامدا بۆ هەموولایەك ساغ بکرێتەوە.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاند، تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ، سێ هێڵی ئاسمانیی دیکە دەست بە گەشت بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکەنەوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم رەتیكردەوە ئەمڕۆ كۆتا مۆڵەت بووبێت بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان و دڵنیایی دەداتە خاوەنەكانیان كە پرۆسەكە بەردەوامە.
١٢ ساڵ تێپەڕی بەسەر تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس، کاوە گەرمیانی و بەشێک لە ئەندامان و چالاکوانانی کورد لە وڵاتی بەریتانیا گردبوونەوە لەبەردەم نوێنەرایەتی هەرێم.
قائیمقامی دەربەندیخان رایگەیاند، بارهەڵگرێک لە نزیک تونێلی دەربەندیخان وەرگەڕا و شۆفێرەکەی بە سەختی برینداربوو.
نزیکەی ١٥ گۆڕی کریستیانەکانی گوندی هەرمۆتە لە کۆیە لە گۆڕستانی تایبەت بە خۆیان لە گوندەکە شێوێنراوە و ئەمەش تووڕە و خەمباری کردوون، داواش دەکرێت ئەو دەستەی دەیەوێت برایەتی ئەوان و مسوڵمانەکان تێکبدا، سزابدرێت، بەڕێوەبەری ئەوقافی کۆیەش دەڵێت ئەمە کارێکی تیرۆریستییە.
ئهنجومهنی ئاسایشی ههرێم رایگهیاند، ژمارهیهك لایهنی ناوخۆیی و دهرهكی دهستیان له رووداوەکانی گوندی لاجانی سنووری خەبات ههبووه.
مام ئەحمەد و پورە عائیشە دوو هاوسەر بوون لە سنووری هەڵەبجە کە ماوەی ٦٥ ساڵ پێکەوە ژیان، بە وتەی کەسوکارەکەیان، خۆشەوستی نێوانیان ببووە سەرگوزشتەی ناو خەڵکی، قەدەریان وابوو، پورە عائیشە بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد، مام ئەحمەدی هاوسەریشی دوای ئەوەی هەواڵەکەی پێدەدەن، تەنیا ٣٠ خولەک بەرگەی مانەوەی لەژیان گرت و ئەویش کۆچی دوایی کرد.
سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان رایگەیاند، "پرۆژەی رووناکی ئەو گرێبەستەی لەگەڵ ئێمە هەیبوو هەڵیوەشاندووەتەوە، نازانین چارەنووسمان چی لێدێت".
دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن دەڵێت، سەرجەم ئەو تانانەی لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پێشکەش کرابوون، یەکلایی کراونەتەوە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش وتی، رۆژی یەکشەممە ئەنجامەکان بۆ داگای باڵای فیدراڵی دەنێرن بۆ پەسندکردنی.
وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی دەڵێت، لە دوای کاتژمێر چواری دوانیوەڕۆ نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین لە سلێمانی، بە بڕی ٢٥ دینار دادەبەزێت.
کەشناسیی دەڵێت، هەرێمی کوردستان لە ماوەی ئەم سێ هەفتەیە دەکەوێتە ژێر کاریگەری شيپۆلێکی بارانبارین.
ئەنجومەنی زێڕی جیهانی دەڵێت، عێراق هەنگاوێکی گەورەی ناوە بۆ بەرزکردنەوەی یەدەگی زێڕ و لەماوەی چەند مانگێکدا بڕێکی زۆر زێڕی کڕیوە و زیادیکردووە بۆ سەر خەزێنەی وڵات و قەبارەی یەدەگی زێڕی وڵاتەکە گەیشتووەتە ١٧٠ تۆن و ٩ کیلۆگرام.
تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، پێویستە حکومەتی هەرێم مووچەی پزیشکانی دەروونی زیادبکات.
کەشناسێک دەڵێت، مانگی یەکی ساڵی داهاتوو زۆر سارد دەبێت و ئەگەری بەفربارینی زۆر باش هەیە.
رۆژی یەكشەممە ٧ـی ١٢ـی ٢٠٢٥ ، ئەو كامێرا چاودێرییەی لە ژێر یەكتربڕی ئارام دانراوە دەخرێتە كار و خێرایی زیاتر لە ٦٥ کم تۆماردەکات.
بڕیارە ئەمڕۆ کۆمسیۆنی ئاشتی و برایەتی پەرلەمانی تورکیا بۆ تاوتوێکردنی بۆچوونەکانی ئۆجەلان کۆببنەوەو، سەرۆکی پەرلەمان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندە کۆمسیۆنێکە و عەبدوڵا ئۆجەلان دەخاتەڕوو.
چوارچێوەی هەماهەنگی نۆ کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق دیاریکردووە وتەبێژی فەرمی هاوپەیمانی ئەساسیش دەڵێت، بە كۆدەنگی سەرۆك وەزیرانی داهاتوو هەڵدەبژێردرێت.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، تا ئێستا وادەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوق یەکلاینەکراوەتەوە و لەگەڵ عێراق جیاوازی دەبێت.
وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، مامەڵەی حاجیان بۆ رۆژی دووشەممەی داهاتوو درێژکرایەوە.
رەنگە درک بەوە نەکەیت هەندێک لە خووی بەیانیان زیانی تەندروستی پێست دەگەیەنن و هۆکارن بۆ دروستبوونی زیپکە و پەڵە و رەشی ژێر چاو.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، یەکێک لە بریندارەکانی ئاڵۆزییەکانی گوندی لاجان، دوای زیاتر لە شەش رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ١٨٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨٤٠ هەزار دینارە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ ٢٧ سەنت بەرزبووەوە ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٢ دۆلار و ٩٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
وتهبێژی فهرماندهی گشتی هێزه چهكدارهكانی عێراق ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان له هێرشهكهی سهر كێڵگهی كۆرمۆر ئاشكراكرد و بهپێی ئهنجامهكانیش، هێرشەکە لهڕێگهی دوو درۆنهوه و له خورماتوهوه هێرشهكه ئەنجامدراوە و ناسنامەی ئەنجامدەرانیش ئاشکرا کراوە کە کەسانی لەیاسا دەرچوون.
ئەمریکا گەورەترین کونسوڵخانەی خۆی لە شاری هەولێر کردەوە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش لە رێوڕەسمی کردنەوەی کونسوڵخانەکە وتی، هەرێمی کوردستان و عیراق بۆ ئەمریکا گرنگن و کردنەوەی کونسوڵخانەکەش هەنگاوێکە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵات و نێچیرڤان بارزانیش وتی، کردنەوەی ئەم کونسوڵخانەیە سەرەتای فراوانکردنی هەماهەنگی نێوان ئەمریکا و هەرێمە.