سەردێڕ:

ماوەی ١٧ رۆژ بۆ بەشێكی خوێندكارانی هەرێم كرا بە پشوو

PM:05:54:03/12/2025

105984 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی بڕیارێکی وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم، خوێندکارانی دەرەوەی وڵات دەتوانن بۆ پشووەکانی سەری ساڵ، لە ١٩ـی ئەم مانگەوە بگەڕێنەوە کوردستان و بۆ ماوەی ١٧ رۆژ بمێننەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم، "بەهۆى نزیکبوونەوەى پشووەکانى سەرى ساڵى نوێی میلادی و لەبەرچاوگرتنى بارودۆخى ئەو خوێندکار و قوتابیانەى لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن، بڕیاردراوە بە رێگەپێدان بە قوتابى/ خوێندکارانى دەرەوەی وڵات بەمەبەستى گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە رۆژی ١٩ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، تا ٥ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بۆ ماوەی ١٧ رۆژ".

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو ماوەیەى کە خوێندکار و قوتابیان لە شارەکانى هەرێمى کوردستان بەسەرى دەبەن، بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.













گەلەری