PM:08:18:03/12/2025
2692 جار خوێندراوەتەوە
ئەمریکا گەورەترین کونسوڵخانەی خۆی لە شاری هەولێر کردەوە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش لە رێوڕەسمی کردنەوەی کونسوڵخانەکە وتی، هەرێمی کوردستان و عیراق بۆ ئەمریکا گرنگن و کردنەوەی کونسوڵخانەکەش هەنگاوێکە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵات و نێچیرڤان بارزانیش وتی، کردنەوەی ئەم کونسوڵخانەیە سەرەتای فراوانکردنی هەماهەنگی نێوان ئەمریکا و هەرێمە.
دوای حەوت ساڵ کارکردن لە دروستکردنی کونسوڵخانەی ئەمریکا گەورەترین باڵەخانەی هەرێم کردەوە و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە ئامادەی کردنەوەی مەراسیمەکە بوو وتی، عێراق و هەرێم بۆ ئەمریکا گرنگن و کردنەوەی کونسوڵخانەی وڵاتەکەی هەنگاوێکە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان.
هاوکات نێچیرڤان
بارزانیش رایگەیاند، کردنەوەی ئەم کونسوڵخانەیە سەرەتای فراوانکردنی
هەماهەنگی نێوان ئەمریکا و هەرێمە.
کونسوڵخانەکە
جگە لە کاری دیبلۆماسی و سیاسی شوێنی مانەوەی کارمەندان و دیبلۆماتکارانی خۆی
تیدایە، لەناو باڵەخانەکەدا حەوت ئاژانس و وەزارەتی ئەمریکی کارمەندیان دەبێت و
کاری تێدا دەکەن.
ئەمریکا زیاتر
لە ١٥٠ نوێنەرایەتی و کونسوڵخانەی هەیە لە وڵاتانی جیهان و کونسوڵخانەی نوێی
ئەمریکا گەورەترین کونسوڵخانەیەتی و نزیکەی ٨٠٠ ملیۆن دۆلار تێچوویەتی و لەسەر
رووبەری ٢٠٠ هەزار مەتر دوجا زەوی درووستکراوە.