سەردێڕ:

سێ هێڵی ئاسمانی گەشتەكانیان بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی دەست پێدەكەنەوە

PM:09:41:04/12/2025

1524 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاند، تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ، سێ هێڵی ئاسمانیی دیکە دەست بە گەشت بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکەنەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، دانا محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی وتی، دوای هەڵگرتنی گەمارۆی ئاسمانی لەلایەن تورکیاوە لەسەر فڕۆکەخانەی سلێمانی و دەستپێکردنەوەی گەشتەکان، هەر زوو هێڵە ئاسمانییەکان کەوتنە خۆڕێکخستنەوە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکانیان.

وتیشی، دوێنێ چوارشەممە، هێڵی (ئەی جێت) دەستی بە گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی کردەوە، بەمەش گەشتەکان بۆ دووهێندە زیادیانکرد، نرخی بلیتەکانی ئەم هێڵە کەمترە، ئەمەش لەگەڵ خواست و ویستی گەشتیارانە.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ئەوەشی روونکردەوە، کە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ، دوو هێڵی ئاسمانیی دیکە دەست بە گەشتەکانیان بۆ فڕۆکەخانەکە دەکەنەوە، تاوەکو ناوەڕاستی مانگی ١٢، هێڵی ئاسمانیی (کۆندۆر) دەست بە گەشتەکانی دەکاتەوە لە سلێمانییەوە بۆ ئەڵمانیا بەشێوەی راستەوخۆ.

هەروەها لە کۆتایی مانگی ١٢ـدا، هێڵی ئاسمانیی (پێگاسوس) دەست بە گەشتەکانی دەکاتەوە لە سلێمانییەوە بۆ تورکیا بەشێوەی راستەوخۆ.













گەلەری