PM:05:30:04/12/2025
1256 جار خوێندراوەتەوە
مام ئەحمەد و پورە عائیشە دوو هاوسەر بوون لە سنووری هەڵەبجە کە ماوەی ٦٥ ساڵ پێکەوە ژیان، بە وتەی کەسوکارەکەیان، خۆشەوستی نێوانیان ببووە سەرگوزشتەی ناو خەڵکی، قەدەریان وابوو، پورە عائیشە بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد، مام ئەحمەدی هاوسەریشی دوای ئەوەی هەواڵەکەی پێدەدەن، تەنیا ٣٠ خولەک بەرگەی مانەوەی لەژیان گرت و ئەویش کۆچی دوایی کرد.
کاتژمێر ١٢ـی شەوى رابردوو، خاتوو عائیشە مەنسور کە تەمەنى سەروو ٨٧ ساڵان بوو، لە گوندى تازەدێى سنوورى خورماڵ، گیانى لەدەستدا، کاتێک هەواڵ دەگەیەنن بە ئەحمەد حاجى فەرەجى هاوسەرى، بەرگە ناگرێت و لە کاتژمێر سێی بەرەبەیانى، ئەویش گیان لەدەستدەدات.
هەمووان پرسە
بۆ گیان لەدەستدانی ئەحمەد و عائیشە دەگێڕن، هەرکەسێک دەدوێنی لەپاڵ خەمی
لەدەستدانیان، باس لە خۆشەویستی نێوانیان دەکەن و دەڵێن بەخۆشەوستی ژیان
بەخۆشەویستیش مردن.
لەژیاندا
لەماڵێکدا بەتەنیشت یەکەوە بوون و لەگۆڕستانیش بەتەنیشت یەکەوە بەخاک سپێردران،
چیرۆکی ژیانیانیشیان وەک دوو خۆشەوست بۆ نەوەکانیان بەجێهێشت.
جوتیار قادر - هەڵەبجە