AM:08:21:04/12/2025
672 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ ٢٧ سەنت بەرزبووەوە ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٢ دۆلار و ٩٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس ٣١ سەنت بەرزبووە و بە ٥٩ دۆلار و ٢٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوکات، دوای
هێرشە نوێکانی ئۆکرانیا بۆ سەر رووسیا نرخی نەوت بەرزبووە و بەپێی زانیارییەکانی
سەرچاوەیەکی ئۆکرانی، ئۆکرانیا هێرشیکردووەتە سەر بۆریی نەوتی درۆژبا، کە نەوت دەگوازێتەوە
بۆ هەردوو وڵاتی هەنگاریا و سلۆڤاکیا.
کۆمپانیای
کێلپەر دەڵێت، ، هێرشەکانی ئۆکراینا بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی رووسیا هۆکارە بۆ کەمبوونەوەی توانای پاڵاوتگەکانی رووسیا لە
رۆژانە پێنج ملیۆن بەرمیلەوە بۆ تەنیا ٣٣٥ هەزار بەرمیل.