PM:05:58:04/12/2025
1024 جار خوێندراوەتەوە
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك لایه‌نی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ده‌ستیان له رووداوەکانی گوندی لاجانی سنووری خەبات هه‌بووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٤ـی كانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم (پارتی) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و دەڵێت، "لایەنی نێوخۆیی و دەرەکی دەستیان لە پشێوییەکەدا هەبووە و ویستوویانە تەقینەوە لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک ئەنجام بدەن و خەڵکی لە دژی حکومەت هانبدەن".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا
هاتووه كه "ژمارەیەک تێکدەر کە راستەوخۆ بەشدار بوون لە پلانەکە،
دەستگیرکران كه بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانیان فەرمانیان لە چەند لایەنێکی ناوخۆی،
دەرەکی و گرووپە میلیشیاکان وەرگرتووە".