سەردێڕ:

ئەمڕۆ کۆمسیۆنەکەی پەرلەمانی تورکیا بۆ تاوتوێکردنی بۆچوونەکانی ئۆجەلان کۆدەبنەوە

AM:11:46:04/12/2025

748 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ کۆمسیۆنی ئاشتی و برایەتی پەرلەمانی تورکیا بۆ تاوتوێکردنی بۆچوونەکانی ئۆجەلان کۆببنەوەو، سەرۆکی پەرلەمان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندە کۆمسیۆنێکە و عەبدوڵا ئۆجەلان دەخاتەڕوو.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو، شاندێکی کۆمسیۆنە پەرلەمانییەکەی تورکیا سەردانی ئیمڕاڵییان کرد و لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان کۆبوونەوە، بڕیارە ئەمڕۆ ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، لەلایەن نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی توركیا بۆ کۆمسیۆنەکە بخرێتەڕوو، کە تێیدا باس لە پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی پەكەكە و رێككەوتنی ١٠ـی ئازاری نێوان هەسەدە و حکومەتی نوێی سوریا كراوە.

هاوکات، هەر لە کۆبوونەوەکەدا، شاندی دەم پارتی کە سێشەممە سەردانی ئۆجەلانیان کرد و چوار کاتژمێر گفتوگۆیان لەگەڵ کرد، دواین بۆچوونەکانی رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بۆ کۆمسیۆنەکە باس دەکەن.

بەپێی راگەیەندراوی شاندی دەمپارتی بۆ ئیمڕاڵی، لە دیدارەکەدا عەبدوڵا ئۆجەلان لەسەر پڕۆسەی ئاشتی وتویەتی، لەهەموو پڕۆسەکاندا کاری تێکدەرانە دوبارە دەبنەوە و ئەمانە هاوشێوەی کودەتان و جەختی لەوە کردوەتەوە کە نابێت ڕێگە بە دوبارەبونەوەیان بدرێت.













گەلەری