رەنگە درک بەوە نەکەیت هەندێک لە خووی بەیانیان زیانی تەندروستی پێست دەگەیەنن و هۆکارن بۆ دروستبوونی زیپکە و پەڵە و رەشی ژێر چاو.
ماڵپەڕی برایتسایدی ئەمریکی لەو بارەیەوە ئاماژەی بە شەش خووی بەیانیان کردووە کە زیان بە تەندروستیی پێستی روخسار دەگەیەنن، ئەوانیش:
یەکەم: هەموو بەیانییەک خواردنە دانەوێڵەییەکان و شۆفان بخۆیت.
دووەم: بۆ ماوەیەکی زۆر لە گەرماودا بمێنێتەوە و هەڵمی و گەرمی زۆر بدات لە پێستی روخسارت.
سێیەم: دەستپێکی بەیانییەکەت بە کوپێک قاوە بێت، کە زۆرکات رەشی ژێر چاو زیاد دەکات.
چوارەم: تەنیا کاتێک خۆر هەبێت کرێمی دژە هەتاو بەکاردەهێنیت و نایکەیت بە خووی هەمیشەیت.
پێنجەم: بەردەوام تەنیا یەک جۆر کرێم بۆ روخسار بەکاردەهێنێت و گۆرانکاریی تێدا ناکەیت.
شەشەم: بە رێگەیەکی هەڵە روخسار بشۆیت، نمونە چەوری و ماکیاژ بە روخسارتەوە دەمێننەوە.