سەردێڕ:

چوارچێوەی هەماهەنگی نۆ کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو دیاریکردووە

AM:11:21:04/12/2025

944 جار خوێندراوەتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی نۆ کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق دیاریکردووە وتەبێژی فەرمی هاوپەیمانی ئەساسیش دەڵێت، بە كۆدەنگی سەرۆك وەزیرانی داهاتوو هەڵدەبژێردرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئەحمەد مەعموری، وتەبێژی هاوپەیمانی ئەساسی عێراق دەڵێت، ئەو لیژنەیەی ئەرکی چاوپێکەوتنی لەگەڵ کاندیدەکانی سەرۆک وەزیرانی پێدراوە، تا ئێستا دیراسەی دۆسییەی نۆ کاندیدی کردووە و، تیشکی خستۆتە سەر بەرنامەکانیان لە بوارەکانی ئاسایش و ئابوری و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان.

وتیشی، هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران لەسەر بنەمای کۆدەنگی دەبێت کە نوێنەرایەتی هاوپەیمانییەکە بکات، نەک لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن. دەشڵێت، حکومەتی داهاتوو حکومەتێکی کۆدەنگی هەموو چین و توێژەکانی گەلی عێراق دەبێت.

هاوکات، سه‌لام زوبه‌یدی وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نه‌سر وتی، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ناوی حه‌یده‌ر عه‌بادیان خستووەته‌ ناو لیستی كاندیده‌كان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، به‌ڵام ئەو ره‌تیكردووەته‌وه‌ ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێته‌وه‌.

زوبەیدی باسی لەوەشکرد، لە كۆبونه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا كه‌ بڕیاره‌ دووشەممەی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت، ره‌نگه‌ ناسنامه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ دیاریبكرێت.













گەلەری