PM:08:44:04/12/2025
12584 جار خوێندراوەتەوە
دەزگای ئاسایشی هەرێم رەتیكردەوە ئەمڕۆ كۆتا مۆڵەت بووبێت بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان و دڵنیایی دەداتە خاوەنەكانیان كە پرۆسەكە بەردەوامە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، كارزان شێركۆ، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم وتی، هیچ وادەیەكیان وەك كۆتا رۆژ بۆ تۆماركردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەدانەناوە، بۆیە هاوڵاتیان دەتوانن رۆژانی داهاتووش بۆ تۆماركردن سەردانیان بكەن.
ناوبراو جەختیشی
كردەوە كە هەر بڕیار و گۆڕانكارییەك هەبێت، لەڕێگەی راگەیەندراوی فەرمییەوە بڵاوی
دەكەنەوە.