PM:01:37:11/11/2025
67420 جار خوێندراوەتەوە
دوای راگەیاندنی پشوو لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، سبەینێ پشووی فەرمییە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی ماوەبەسەرچوو وتی، سبەینێ چوارشەممە ١٢ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت.
ئەوەش هاتووە، دەوام
لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان بە شێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبێت.
هاوکات نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق وتی، سودانی
فەرمانی كردووە سبەینێش لە سەرجەم دامەزراوەكانی دەوڵەت بكرێتە پشوو وەك كارئاسانی
بۆ كۆمسیۆن.
ئەمەش
لە کاتێکدایە کە بەهۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراقەوە چەند رۆژێک پشوو
لە دامودەزگا حکومیەکاندا راگەیەنراوە.