PM:03:30:19/11/2025
40444 جار خوێندراوەتەوە
شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت، زستانێکی سەخت بەڕێوەیە و لە مانگی ١٢ـی ئەمساڵەوە، زوقم و شەختەیەکی زۆری تێدا دەبێت، کە چەند ساڵێکە وێنەی نەبووە و بەفر و بارانی زۆریشی لەگەڵدا دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، شارەزایەکی بواری كەشناسی وتی، دۆخی زستانی ئەمساڵ و رێژەی دابارینی باران و بەفر لە ئاستێكی بەرزدا دەبێت، بەتایبەت لە مانگی ١٢ـی ئەمساڵ زستانێكی سەخت بەڕێوەیە زوقم و شەختەیەكی هێندە تێدا دەبێت، كە چەند ساڵێكە وێنەی نەبووە و بەفر و بارانی زۆریشی لەگەڵ دا دەبێت.
ئاماژەی بەوەشدا،
پێشبینی دەكەن رێژەی بەفربارین بەراورد بە هەر سێ زستانی رابردوو زیاتر بێت و لە
ئاستێکی پێویست و باشدا دەبێت، و ئاستی باران بارانیش لە وەرزی زستان لە ئاستێكی باشدا دەبێت و چەندین شەپۆلی بەهێزی
تێدا دەبن کە کانیاو و چەم و رووبارەکان دەژێنێتەوە.
هاوکات وتیشی،
ئەمساڵ ئاستی ئاوی ژێر زەوی زیاد دەكات و ئەو بیرانەی وشك بوون دەژێنەوە و بەشێكی
بەنداوەكان سەر رێژ دەبن، و لە بەشێك لە ناوچەكان هێندە سەرماكەی توند دەبێت و
شەختە و بەستنی زۆر روودەدات، كە زیان بە چەندین درەختی جۆراوجۆر دەگەیەنێت و
وشكیان دەكات.