سەردێڕ:

قوباد تاڵەبانی: کاردەکەین بۆ نەهێشتنی توندوتیژیی دژی ژنان

PM:10:53:04/12/2025

1064 جار خوێندراوەتەوە

دوای راگەیاندنی هەڵمەتی ١٦ رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لەلایەن بەرێوەبەرایەتى بەڕەنگاربوونەوەى توندوتیژى دژى ژنانەوە، قوباد تاڵەبانی وتی، کاردەکەن بۆ نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، داکۆکیکردن لە مافی ژنان و بەهێزکردنی پێگەی ژن لە کۆمەڵگادا بەشێکە لە ناسنامەی ئەوان وبە هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی و لایەنە پەیوەندیدارەکان کار دەکەن بۆ نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کاری زیاتر دەکەن بۆ بەهێزترکردنی پێگەی ژن لەناو حزب و حکومەت و هەموو ناوەندەکانی بڕیاردا.

هاوکات تۆڕی ٨ـی مارس باسی لەوەکردووە، بەپێی ئامارە نافەرمییەكان، لەماوەی ١١ مانگی رابردوودا لە هەرێم ٥٣ ژن كوژراون، ئەمەش رۆڵ و ئەدای حكومەتی هەرێم دەخاتە ژێر پرسیارەوه لەبەرامبەر پاراستنی ژنان.













گەلەری