سەردێڕ:

شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات؛ بزانە کەی؟

PM:12:08:05/12/2025

108 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی عێراق دەڵێت، لە رۆژی یەکشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و بەشێکی ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما دادەبەزن. کەشناسیی هەرێمیش دەڵێت، شەپۆلەکە ماوەی پێج رۆژ بەردەوام دەبێت.


ئەمڕۆ هەینی ٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، کەشناسی عێراق وتی، رۆژی یەکشەممە کەشوهەوای عێراق و هەرێمی کوردستان گۆرانکاریان بەسەردا دێت و شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکان دەکات، وتیشی، کاریگەری شەپۆلەکە زیاتر بەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەبێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن.

هاوکات کەشناسی هەرێم دەڵێت، شەپۆلە بارانبارینەکە بە دوو قۆناغ دەبێت و قۆناغی یەکەم لە رۆژی یەکشەممەوە روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات و تاوەکو رۆژی سێشەممە بەردەوام دەبێت و قۆناغی دووەمیش لە چوارشەممەوە دەستپێدەکات و تا رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت.

وتیشی، پێشبینی دەکرێت ئاستی دابارین لە ناوچەکان زۆربێت و لە هەندێک شوێن تا نزیکەی ٧٠ ملیم باراندەبارێت.













گەلەری