سەردێڕ:

سەرجەم تانەکانی ئەنجامی هەڵبژاردن یەکلایی کرانەوە

PM:04:34:04/12/2025

728 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن دەڵێت، سەرجەم ئەو تانانەی لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پێشکەش کرابوون، یەکلایی کراونەتەوە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش وتی، رۆژی یەکشەممە ئەنجامەکان بۆ داگای باڵای فیدراڵی دەنێرن بۆ پەسندکردنی.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن سەرجەم تانەکان کە ژمارەیان ٨٥٣ تانە بوو لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی یەکلایی کردووەتەوە".

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، "دوای یەکلاییکردنەوەی تانەکان، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەنجامە پەسەندکراوەکان دەنێرێت بۆ دادگای باڵای فیدراڵی بۆ پەسەندکردنیان بەپێی بڕگەی حەوتەمی ماددەی ٩٣ـی دەستوور".
هاوکات جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی، رۆژی یەکشەممە ٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئەنجامەکان بۆ داگای باڵای فیدراڵی دەنێرن بۆ پەسندکردنی.
زیاتر لە سێ هەفتە بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق تێپەڕ دەبێت، ئەگەرچی ژمارەیەکی زۆری تانە لە ئەنجامەکان تۆمارکراون، بەڵام هێشتا دیار نییە ئەو تانانە گۆڕانکاری لە دەنگ و کورسییەکان دەکات یان نا.














گەلەری