PM:10:20:14/09/2026
872 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، شۆفێرانی بارهەڵگر بەهۆی کێشەی گومرگەوە لە بازگەی چیمەن مانیان گرت و رێگای کەرکووک - سلێمانیان داخست، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک کێشەکە چارەسەر کرا و رێگاکە کرایەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، مانگرتنی شۆفێرانی بارهەڵگر لە بازگەی چیمەن لەسەر رێگای کەرکووک - سلێمانی بەهۆی ئاستەنگ و کێشەکانی گومرگەوە روویدا کە بووە هۆی داخرانی تەواوەتیی رێگاکە، دواتر لەسەر داواکاریی شۆفێران بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە، رێکارەکان گیرانەبەر و دوای چەند کاتژمێرێک ئاستەنگەکە لادرا و هاتووچۆ ئاسایی بووەوە.
پەیامنێری
ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەش کرد، هۆکاری راستەوخۆی مانگرتن و ناڕەزایەتیی شۆفێران بۆ
بوونی کێشە و ئاستەنگ لە رێکارە گومرگییەکاندا لە کاتی تێپەڕبوونیان بە بازگەکەدا
دەگەڕایەوە.
شۆفێرە
ناڕازییەکان داوایان کرد بەزوویی لایەنە پەیوەندیدارەکان بێنە سەر هێڵ بۆ چارەسەرکردنی
بنەڕەتیی گرفتەکەیان تاوەکو کارەکانیان پەکی نەکەوێت.
دوابەدوای
دروستبوونی ئەو ئاستەنگە و دوای تێپەڕبوونی چەند کاتژمێرێک لە داخرانی رێگاکە، لەلایەن
لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکە درا، سەرەنجام گرفتەکە چارەسەرکرا
و رێگاکە بەتەواوی بەڕووی هاتووچۆی شۆفێران و هاووڵاتییاندا کرایەوە.