سەردێڕ:

عومرەکارێکی دیکەی کورد لە سعودییە کۆچی دوایی کرد

AM:11:41:15/09/2026

1508 جار خوێندراوەتەوە

حەج و عومرەی هەرێم ڕایگەیاند، شەوی رابردوو عومڕه‌كارێكی كورد به‌ناوی ( محمد حه‌سه‌ن)، كه‌ خه‌ڵكی كه‌لاره‌ له‌ سعوودیه‌ كۆچی دوایی كرد، ئەمەش ده‌بێته‌ دووه‌م عومره‌كاری كورد كه‌ ئه‌مساڵ، كۆچی دوایی بكات.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، کاروان ستونی، وتەبێژی فەرمیی حەج و عومرەی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، شەوی رابردوو عومرەکارێکی کورد بەناوی (محەمەد حەسەن)، کە تەمەنی سەروو ٦٥ ساڵە و خەڵکی کەلارە، لە سعودییە کۆچی دوایی کرد.

وتەبێژی حەج و عومرە ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم عومرەکارە دوای بەجێگەیاندنی سوونەتی عومرە، لە رێگەی نێوان مەدینە بۆ عەرعەر کۆچی دوایی کردووە.

جەختیشی کردەوە کە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە لە رێگەی نووسینگەی کەلارەوە بەردەوام لەسەر هێڵ بووە بۆ پێشکەشکردنی ئاسانکارییەکان، لەسەر داواکاریی کەسوکارەکەشی کە لە گەشتەکەدا لەگەڵیدابوون، تەرمەکەی لە سعودیە رەوانەی کەلار دەکرێتەوە.

ئەو وتەبێژە ئاشکراشی کرد، بەمەش ئەم رووداوە دەبێتە دووەم حاڵەتی کۆچی دوایی عومرەکارانی کورد لە وەرزەکانی عومرەی ئەمساڵی ٢٠٢٦ـدا.













گەلەری