دەستەی دەستپاکیی عێراق لە هەوڵێکی نوێدا بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، داوای لە پۆلیسی نێودەوڵەتی ئینتەرپول کردووە تۆمەتبارە هەڵاتووەکانی عێراق رادەستی بەغدا بکاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، موحەمەد عەلی لامی، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق بە یاوەری عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی فەڕەنسای کرد و لەگەڵ سەرۆکی رێکخراوی ئینتەرپول کۆبووەوە، لەو کۆبوونەوەیەدا، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی داوای کرد ئینتەرپول هاوکاری بەغدا بکات بۆ دۆزینەوە و گەڕاندنەوەی ئەو تۆمەتبارانەی لە دەرەوەی وڵات خۆیان حەشارداوە.
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق لەبارەی ئامانجی سەردانەکەیان
جەختیکردەوە، نابێت رێگە بە تۆمەتبارانی دۆسیەکانی گەندەڵی بدرێت هیچ وڵاتێک وەک پەناگەیەک
بۆ خۆدزینەوە لە دادگا بەکاربهێنن و پێویستە ئینتەرپول لەو رووەوە پشتیوانی عێراق
بکات.
بەگوێرەی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، سەرۆکی رێکخراوی ئینتەرپول
و سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق بڕیاریاندا چەند رێکارێکی نوێ بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان
و ئاڵوگۆڕی زانیاری و هەماهەنگیی هاوبەش لە داهاتوودا جێبەجێ بکەن.
لەلایەکی دیکەوە، ڤایدل داوای لە هاوڵاتییە سوورییە نیشتەجێکانی
ئەڵمانیا کرد بەهۆی ئەوەی پەنابەرێتی مافێکی کاتییە، هەر کاتێک هۆکارەکانی مانەوەیان
نەما، بگەڕێنەوە سوریا، ناوبراو رەتی کردەوە پەنابەران هەوڵی بەدەستهێنانی رەگەزنامەی
ئەڵمانی بدەن و جەختیکردەوە دەبێت پەنابەران لەکاتی نەمانی مەترسی لە وڵاتەکانیان،
بگەڕێنەوە نیشتیمانی خۆیان.
ئاشکراشی کرد، لە
سایەی حکومەتێک بە سەرکردایەتی پارتی بەدیل بۆ ئەڵمانیا، چاوەڕوان دەکرێت هاوڵاتییە
سوورییەکان بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان و نەکەنە دانیشتووی هەمیشەیی ئەڵمانیا.