PM:08:26:14/09/2026
232 جار خوێندراوەتەوە
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، حکومەتی ماوەبەسەرچوو هیچ شەرعییەتێکی نەماوە و کۆبوونەوەشی لەگەڵ لایەنەکان بۆ رووسپیکردنەوەی خۆی بەکاردەهێنێت و وتیشی، تەنها نەوەی نوێ کۆبوونەوەی لەگەڵ حکومەتێکی ناشەرعی رەتکردووەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، مژدە مەحموود لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک باسی کۆبوونەوەکانی ئەم دوایەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەکات لەگەڵ لایەنەکان و دەڵێت، "ئەو کۆبوونەوانە بۆ ئەوەیە نیشانی دەرەوە و ناوخۆی بدات کە حکومەتەکە پشتیوانی لایەنەکانی دەرەوەی دەسەڵاتیشی هەیە و مامەڵەی لەگەڵ دەکەن".
لە
بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی ئەو لایەنانە دەکات کە لەگەڵ حکومەتی ماوەبەسەرچوودا
کۆدەبنەوە و دەڵێت، "ئەوەی جێگای شەرمەزارییە باش دەزانن ئەم حکومەتە هەرگیز
حسابی بۆ ئەو لایەنانە نەکردووە و ئێستاش نایکات، تەنها بەکارهێنانیانە وەک
ڕوسپیکردنەوەی خۆی بەڵام ئەوان نەزانانە یان بە مەبەست ئەیانەوێ ڕووی حکومەتێک سپیبکەنەوە
کە شەرعییەتی نەماوە".
ئاماژەی
بەوەش کرد، نەوەی نوێ تاکە لایەنە کە کۆبوونەوەی لەگەڵ حکومەتی ماوەبەسەرچوو
رەتکردووەتەوە و بەشێک نابێت لە رووسپیکردنەوەی 'حکومەتێکی ئێکسپایەر'.
وتیشی،
ئەم حکومەتە حەوت ساڵە شەرعییەتی نەماوە و وەک حکومەتێكی ناشەرعی لە ناوخۆ و
دەرەوە سەیر دەکرێت و دووریش نییە لە ئایندە دادگای فیدراڵی بڕیارەکانی رابردووشی هەڵبووەشێنێتەوە
و بەس کاری رۆژانەی بۆ بهێڵدرێتەوە.