سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان ١٠٧ دۆلاری تێپەڕاند

AM:08:52:15/09/2026

224 جار خوێندراوەتەوە

دوای دابەزینی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا، ئەوە دوو رۆژە لەسەر یەک بەشێوەیەکی بەرچاو نرخەکەی بەرزبووەتەوە و هەر بەرمیلێک لە سەروو ١٠٧ دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١٠٧ دۆلار و سێ سەنت دیاری کراوە و نرخەکەی بەراورد بە شەوی رابردوو بەڕێژەی ١.٦٧٪ بەرزبووەتەوە.

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە ١٠٣ دۆلار و دوو سەنت مامەڵە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی ١.٨٠٪ بەرزبووەتەوە.

ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت کە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە گەرووی هورمز خەریکە پەرە دەستێنێتەوە و دوێنێ چەند کەشتییەک لە نزیک ئاوەکانی ئێران کرانە ئامانج.

لەلایەکی دیکەشەوە ئاڵۆزیەکانی یەمەن و نزیکبوونەوەی حوسیەکان لەداخستنی تەواوەتی گەرووی بابولمەندەب هۆکارێکی دیکەیە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.













گەلەری