هێزەکانی فەرەنسا لە چاد دەکشێنەوە
حکوومەتی راگوزەری سوریا بەردەوامە لەدەستنیشانکردنی وەزیرەکان بۆ تەواوکردنی پێکهاتەی حکوومەتەکەی، لەو چوارچێوەیەدا چەند وەزیرێکی دیاریکرد.
دوێنێ هەینی، فەوجێکی ١٢٠ سەربازی فەرەنسی چادیان بەجێهێشت، ئەمەش دەستپێکی کشانەوەی هێزەکانی فەرەنسا بوو لە یەکێک لە دوایین کۆلۆنیەکانی پێشوو کە تا ئێستاش ئامادەیی سەربازیی لەوێ پاراستووە.
رێكخراوی نێودهوڵهتی كۆچبهران، داوای له كۆمهڵگهی نێودهوڵهتی كرد پاڵپشتی فراوانكردنی بازنهی كارهكانی سیستهمی نهتهوه یهكگرتوهكان و كۆكردنهوهی سهرچاوهكان بۆ گهڕانهوهی ئاوارهكانی ناوخۆی سوریا و پهنابهران بكهن.
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، هەموو ساڵێك لە مانگەكانی کۆتایی ساڵ و سەرەتایی ساڵی نوێ گرفتی غازی ماڵان دروست دەبێت.
سەرۆکى روسیا رایگەیاند، بەشێک لە سیاسیەکانى ئەوروپا پێیان وتم بەڵێنى دامەزراندنى دەوڵەتێکیان بە کورد دابوو و بەڵام هەڵیانخەڵەتاندبوون.
مرۆڤ بەردەوام هەوڵدەدات رێگەیەکی راست و دروست بگرێت کە بەرەو سەرکەوتنی ببات، کاتێکیش هەنگاو بۆ سەرکەوتن دەنێت نازانێت ئایا ئەو رێگەیەی هەڵیبژاردووە رێگە راستەکەیە یان هەڵە.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، وەزارەتی دەرەوە رازیبووە بە فرۆشتنی چەک و کەرەستەی سەربازی بە وڵاتی میسر.
قایمقامی دەربەندیخان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تەرمی هاوڵاتیەک لە نزیک تونێلی دەربەندینخان دۆزراوەتەوە.
بریکاری وەزارەتى دارایی عێراق دەڵێت، ئەمڕۆ کاری تیمى دارایی عێراق و دارایی هەرێم تەواو دەبێت و سبەى دەگەڕێنەوە بەغدا و چاوەروان دەکرێت کێشە هونەرییەکان کۆتاییان پێ بێت .
وەزارەتى دارایی عێراق رایگەیاند، ٢٥ ئەم مانگە حساباتى دارایی ئەمساڵ دادەخەن، بۆیە دەبێت تا رۆژى چوارشەمەى ئەم هەفتەیە مووچەى مانگەکانى ١١ و ١٢ـی هەرێم یەکلابکرێتەوە، بەپێی زانیارییەکانیش چاوەروان دەکرێت ئەم هەفتەیە حکومەتى کاربەڕێکەر بریار لەسەر دابەشکردنى مووچەى مانگی ١١ بدات.
فڕۆکەیەکی هێڵی فڵای ئەربیل لە کاتی گەرانەوەی بۆ هەولێر بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە بە ناچاری لە کرواتیا نیشتەوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەست ئێن ئاڕ تی کەوتووە بەهۆی کێشەکەوە بەشێکی سەرنشینەکانی فڕۆکەکە لەهۆش خۆیان چوون.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، ئامادەکاریی تەواوی ئەنجامداوە بۆ وەرزی زستان لە ئەگەری روودانی حاڵەتی نەخوازراو.
یەکەم رۆژى زستانە و شەپۆلێکی چڕی باران تەواوى هەرێمى گرتەوە و بەفر لە زۆرینەى شاخەکان باریوە، کەشناسیش پێشبینی دەکات لە دوانیوەرۆی ئەمرۆوە شەپۆلەکە بەرەو لاوازی بچێت و بەڵام پلەکانى گەرما بە نزمیی دەمێننەوە.
بەپێى داتاکانى بازاڕى جیهانى زێڕ نرخى ئۆنسەیەک زێڕ لە دوو هەزار و ٦٠٠ دۆلارەوە بەرزبووەتەوە بۆ دوو هەزار و ٦٢٣ دۆلار و ئەوەش دوای دابەزینێکی لەناکاوی کانزاکە کە نزیکەی ٢٣ دۆلار زیادیکردووە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرزبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٢ دۆلار و ٩٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
زۆرینەمان بەهۆی ستایلی ژیانی رۆژانەمانەوە و کارکردنمان لەسەر کۆمپیوتەر کەم دەجوڵێین ئەمەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر جەستە و مێشک دەبێت و وادەکات رووبەڕووی هەندێك گرفت ببنەوە.
پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێک لە شاری ماگدیبۆرگی رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا خۆی بە نێو بازاڕێکی تایبەت بە ئامادەکارییەکانی سەری ساڵ کردووە و لە ئەنجامدا ٥ کەس گیانیان لەدەستداوە لانی کەم ٢٠٠ کەسیش بریندار بوون.
سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە كۆنگرێسی ئەمریكا رایگەیاند، ئەو توند و تیژییەی بەرامبەر بە كوردانی سوریا دەكرێت جێگەی نیگەرانیە.
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبوومەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو پرەنسیپانەی کە ئەمریکا و هاوبەشەکانمان لەسەری رێککەوتوون
یوتیوبەرێکی ئەمریکی بانگەشەی ئەوە دەکات کە هەڕەمەکانى میسرى بەکرێگرتووە ئەوەش بەرپرسانى میسرى هێنایە قسە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، شاندەکەیان لە دیمەشق لەگەڵ تەحریر شام گفتوگۆی گواستنەوەی دەسەڵاتیان کرد، هەروەها باسیان لە پێویستی بەرەنگاربوونەوەی گروپە توندڕەوەکان کرد.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، ساڵی داهاتوو هێڵەکانی گواستنەوەی گشتی پاس لە بەغدا دەگەێنینە ٧٢ هێڵ و ٨٠ هێڵیش لە سەرجەم پارێزگاکاندا کارا دەکەن.
سەرۆکی هەلبژێردراوی ئەمریکا بۆ ئەوروپا، دەبێت نەوت و غاز لە ئەمریكا بكڕن ئەگەرنا باجتان بەسەردا دەسەپێنم.
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە دیمەشق رایگەیاند، بەهۆکاری ئەمنی کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەی بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، دوای کۆبوونەوە لەگەڵ ئەحمەد شەرع هەڵوەشایەوە.
ئەسما ئەسەد، خێزانی بەشار ئەسەدی سەرۆکی هەڵاتووی سووریا لە ژیان و گوزەرانی مۆسکۆ ئاسوودە نییە و داوای جیابونەوەی لە بەشار کردووە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە لەندەن و لەوێ بژی.
یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند، تائێستا بە بەهای ١٣٠ ملیار یۆرۆ هاوكاریان پێشكەش بە ئۆكرانیا كردووە.
لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، خشتەكانی بودجەی ساڵی ٢٠٢٥ سەرەتای ساڵی داهاتوو دەگاتە ئەنجوومەنەكە.
هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، لە رۆژانى هەینی ماوەى حەوت کاتژمێر هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە سەنتەری شاری هەولێر قەدەغە دەکرێت.
وەزیرى دەرەوەى عێراق رایگەیاند، دواى کەوتنى رژێمى بەشار ئەسەد، بەشێکى چەک و تەقەمەنى رژێمەکە کەوتووەتەدەست چەکدارانى داعش و چەند ناوچەیەکیشیان لە سوریا کۆنترۆڵکردووە.
مامۆستایانى وانەبێژ لە هەولێر و دهۆک مووچەى مانگەکانى حەوت و هەشتیان وەرنەگرتووە