باوکی دوو منداڵەکەی بنگرد؛ کوڕەکەم دەستێکی لەدەستداوە دوعا بکەن چاوەکانیشی لەدەست نەدات
رۆژی یەکشەممەی رابردوو، لە گوندێکی شارۆچکەی دوکان سەری هاوانێک بە دوو منداڵدا تەقییەوە، ئەمڕۆ باوکی منداڵەکان بە میدییاکانی راگەیاند، کوڕەکەم کە تەمەنی ٤ ساڵانە دەستێکی لەدەستداوە، دوعا بکەن چاوەکانیشی لەدەست نەدات.
بەڕێوەبەراتی گشتیی ئەزموونەکان سەبارەت بە تاقیکردنەوەی نیوەی وەرزی دووەم چەند رێنماییەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە ( ٤ و ٦ و٨ و٩ )ـی مانگی سێ بەشێک لەتاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدرێن و بەشێکی دیکەیان لەدوای جەژنی نەورۆز تەواودەکرێن.
وتەبێژی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بەدەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهانی تورکی رایگەیاند، هیچ بەربەستێک نەماوە و ئامادەکارییەکان بۆ ئەو پرۆسەیە تەواو کراون.
هاتووچۆی هەرێم رایگهیاند، سیستەمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری گۆڕدرا بۆ سیستەمێكی نوێی مۆدێرن، دەشڵێت، خاوەنی مۆڵەتی جۆری (B) كۆی گشتی باری ئۆتۆمبێلەکەی لە سێ تۆن و نیو زیاتر نەبێت و جۆرەكانی پیك ئاپ و ئۆتۆمبیلی دوتەنیش دەگرێتەوە، هەروەها وانەکانی تیۆری و ٢١ کاتژمێرە و وانەکانی پراکتیکی ١٢ کاتژمێر لەگەڵ ڕاهێنەر شۆفێری دەکەن.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکان، لەکاتەکانی ئێوارە ئەگەری کەمێک بەفر بارین هەیە بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان.
رووداوێکی هاتووچۆ لە دەربەندیخان بووە هۆی بریندار بوونی دوو کەس و گیانی لەدەست دانی کەسێکی دیکە.
گروپە چەکدارەکانی سەربە حەماس رایانگەیاند، رازی نابن بە درێژکردنەوەی قۆناغی یەکەمی رێککەوتنی ئاگربەست و ئیسرائیلیش دواى کۆتایهاتنی ماوەی ئاگربەست هاوکارییە مرۆییەکانی بۆ ناو کەرتی غەززە راگرت.
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، سەرکردەکانی ئەوروپا رێککەوتوون لەسەر داڕشتنی پلانی ئاشتی ئۆکرانیا بۆ ئەوەی پێشکەشی ئەمریکای بکەن سەرۆکی فەڕەنساش وتی، پلانەکە پێکدێت لە رەوانەکردنی هێزی سەربازیی ئەوروپا بۆ ئۆکرانیا.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە رۆژی رابردوو کەمێک دابەزی، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە دوو هەزار و ٨٦٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو نرخەکەی نزیکەی ٨ دۆلار بەرزبووەوە.
وەزیری کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، ساڵی رابردوو ٧٠٠ هەزار تۆن خورما لە عێراقەوە هەناردەی دەرەوە کراوە.
دوای وەرگرتنەوەی متمانە لە وەزیری دارایی ئێران، محەمەد جەواد زەریف یاریدەدەری سەرۆک کۆماریش دەستی لەکار کێشایەوە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بەدوێنێ زیادیکرد، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٣ دۆلار و ١٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٢٩ سەنت بەرزبووەتەوە.
بەغدا ڕێکارەکانی وردبینی لیستی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێمی دەستپێکرد، بەپێی وتەی چاوگێک وردبینی بەم لیستە نوێیە کاتێکی زۆری ناوێت و رەنگە لە دوو رۆژی داهاتوودا تەواوبکرێتو لەگەڵ تەواو بوونیشیدا راپۆرتێک دەنێردرێت بۆ وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی بڕیاری تەمویلی مووچە بدرێت.
دەستەی بەدواداچوونی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا ٣٠ بوومەلەرزە لە عێراق تۆمارکراون.
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، شانشینی یەکگرتوو بڕی دوو ملیار دۆلار بۆ دابینکردنی پێنج هەزار مووشەکی بەرگری ئاسمانی بۆ ئۆکرانیا تەرخان دەکات، ئەمەش لە چوارچێوەی پشتگیرییە بەردەوامەکانی بۆ کیێڤ لە بەرامبەر هێرشەکانی رووسیا.
میدیا عەرەبییەکان رایانگەیاند، ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی کاربەڕێکەر لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەى هەناردەی نەوتی هەرێم و کۆمپانیاکانی نەوت.
كۆمەڵەی پیشەسازی نەوت لە كوردستان (APIKUR) رایگەیاند، کۆمپانیاکانی ئەندام لە كۆمەڵەكەیان بەردەوامە لە هەوڵەكانیان بۆ رێکەوتنێكی دادپەروەرانە و شەفاف.
لە کەشتییەکی گەورەی گەشتیاریدا بەهۆی شەپۆلە بەرزەکانەوە ١٦ کەس بریندار بوون.
بەڕێوەبەری رێگاوبانی گەرمیان رایگەیند، کە دووسایدکردنی رێگای کەلار – سلێمانی تاوەکو دەربەندیخان کراوەتەوە ئێستا شۆفێران دەتوانن هاتووچۆی تێدا بکەن.
نەخۆشخانەی هێڤی مندالان لە دهۆک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە دهۆک ڤایرۆسێک بڵاوبۆتەوە و نەخۆشخانەی هێڤیی منداڵان پڕ بووە لە نەخۆش و بەشێکیان مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پەروەردە بێت پشووەکە قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندنی حکومی سنوری سلێمانی ناگرێتەوە چونکە بەهۆی بایکۆتەوە نەتوانراوە ساڵنامەی وەزارەت وەک خۆی جێبەجێ بکرێت و نزیکەی دوو مانگ دەوامی قوتابخانەکان نەبووە.
بڕیارە بەرەبەیانی ئەمشەو، کاتژمێر سێ، خەڵاتەکانی ئۆسکار دابەشبکرێت و چەندین فیلم و ئەکتەر و هونەرمەندانی جیهان و هۆڵیوود رکابەری لەسەر بردنەوەی خەڵاتەکان دەکەن.
سەرۆکی مەهەپە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە ئەنجامدا کە لە زیندانی (ئەدیرنە)دایە.
وهزیری وزهی توركیا دووپاتی كردهوه، وڵاتهكهی ههوڵدهدات بۆری نهوتی نێوان عێراق و توركیا به زۆرترین توانای خۆی كاربكات، ماوهی زیاتری له ساڵێكیشه ئهو بۆریه بهمهبهستی دهستپێكردنهوهی ههناردهی نهوت ئامادهیه.
شاندێکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا سەردانی سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێی کرد لە شاری بەغدا، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان کرد لەبارەی دۆخی هەرێم و عێراق و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرمانی عێراق رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق واژۆی لەسەر راپۆرتی ئەو لیژنەیە کردووە کە بۆ کێشەی جوتیارانی کوردی سنووری کەرکوک پێکهێنرا ئەوەش لە سودی جوتیاران دەبێت. دەشڵێت، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەڵێنی داوە ئەو کیشەی روویدا دووبارە نەبێتەوە و یاسای گەرانەوەی موڵکیش بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان وەک خۆی جێبەجێ بکرێت.
هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، لەسەر رێگای کەلار - رزگاری بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان بارهەڵگرێک و ماتۆرسکیلێک، شۆفێری ماتۆڕسکیلێکە برینداربوو و رەوانەی نەخۆشخانە کرا.
حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لەسەرچەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت.
وازارەتی دادی عێراق راگەیاند، لە ماوەی مانگی رابردوودا لە چاکسازییهكانی عێراق ٥٩٤ زیندانی ئازادکراون.
ئەمڕۆ پەرلەمانی ئێران متمانەی لە وەزیری دارایی ئێران سەندەوە بەهۆی بەردەوامی دابەزینی نرخی تمەن و قەیرانە ئابورییەكان.