سەردێڕ:

دواین زانیارییەکان لەسەر مووچەی مانگی ١٠

AM:09:51:12/11/2024

42352 جار خوێندراوەتەوە

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە کێشەکانی لیستی موچە و داتای موچەخۆران گرفتن لەبەردەم ناردنی موچەی مانگی ١٠ لە بەغداوە


سۆران عومەر لەپۆستێکیدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوەتەوە دەڵێت هۆکاری سەرەکی نەناردن و دواکەوتنی مووچە بەهۆی نادروستی لیستی نێردراوی فەرمانبەرانە.


ئاماژەشی بەوەکرد، حکومەتی کاربەڕێکەر بەبێ رەزامەندی و گەڕانەوەبۆ بەغداد مووچەی خانەنیشینانی شارستانی هاوتا کردووە و نزیک ٥٦ ملیار دیناری دیکەی پێویستە بۆ مووچەی پێدان، هەروەها بوونی ناوی دووبارەی فەرمانبەرزیاتر گومانی لە لای حکومەتی عێراقی دروستکردووە و هۆکارە بۆ دواکەوتنی مووچە.

 













گەلەری