PM:03:37:19/11/2024
66604 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەواڵی راگرتن و نەناردنی مووچە دوورە لە راستییەوە و کێشەی دواكەوتنی مووچە نەناردنی بایۆمەتری فەرمانبەران و رێکخستنی لیستی موچەیە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ـی ١١ـی ٢٠٢٤، جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەو هەواڵەی سەبارەت بە راگرتن و نەناردنی مووچەیە دوورە لە راستییەوە و ئەو کێشەیەی بووەتە هۆی ئەوەی مووچە دوابکەوێت نەناردنی لیستی مووچە و بایۆمەتری بووە.
ئاماژەی بەوەش
کرد، بڕیاری دادگای فیدراڵی هەیە كە دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی پارێزگاكانی
عێراق دابەش بكرێت، بۆیە هیچ
هەواڵێک سەبارەت بە راگرتن و نەنەردنی مووچە نییە.
ئەوەشی خستەڕوو،
کێشەکە ناردنی بایۆمەتری فەرمانبەران و رێکخستنی لیستی مووچەیە هەرکات ئەو گرفتە
چارەسەر بکرێت ناردنی مووچە دواناکەوێت و لەکاتی خۆیدا دابەش دەکرێت.