سەردێڕ:

خەوتن چۆن کار لەسەر یادەوەرییەکان دەکات؟

AM:12:01:21/11/2024

1564 جار خوێندراوەتەوە

تیمێکی دەروونناس لە زانکۆی یۆرک لە بەریتانیا لە رێگەی تاقیکردنەوەکانەوە بۆیان دەرکەوتووە کە خەوتن دەتوانێت یادەوەرییەکان دەستکاری بکات، بەڵام هەندێک جار دەتوانێت ببێتە هۆی دروستبوونی یادەوەری درۆ.


بەپێی ماڵپەڕی "زانستی کۆمەڵگەی شاهانە"، لەم لێکۆڵینەوە نوێیەدا ٤٨٨ خۆبەخش لێکۆڵینەوەیان لە لیستی وشە پەیوەندیدارەکان کردووە و دواتر هەوڵیانداوە دوای ١٢ کاتژمێر ئەو وشانە لەبیر بکەن، بۆ ئەوەی کاریگەری خەوتن بزانن لەسەر راگرتنی بیرەوەری، هەندێک لە خۆبەخشەکان رێگەیان پێدرا لە نێوان ئەو کاتەی کە سەیری لیستی ئەسڵییان کردووە و کاتی تاقیکردنەوەکەدا بخەون.

ئەنجامەکان لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوە دەکەن، توێژەران بۆیان دەرکەوتووە ئەو کەسانەی لەم ماوەیەدا رێگەیان پێدراوە بخەون، ئەنجامێکی باشتریان لە راگرتنی بیرەوەریدا تۆمارکردووە.

هەروەها بۆیان دەرکەوت کە ئەگەری ئەوە زیاترە بە هەڵە باوەڕیان بەوە هەبێت کە هەندێک وشەی پەیوەندیدار لە لیستەکەدا هەن.

بۆ نموونە کاتێک لیستی "پەرستار و نەخۆشخانە و نەشتەرگەری"یان پێدرا، ئەو کەسانەی رێگەیان پێدرا بخەون، زیاتر بە هەڵە باوەڕیان بەوە هەبوو کە وشەی "پزیشک"یش لە لیستەکەدا هاتووە.

توێژەران ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەم ئەنجامە دەریدەخات کە مەبەست لە یادەوەری مەرج نییە هەڵسەنگاندنێکی ورد بۆ خەڵک بکرێت بۆ ئەو شتانەی کە روویانداوە، بەڵکو رێگەیان پێدەدرێت بۆ وەرگرتنەوەی جەوهەری شتەکان.

هەروەها دەرکەوت کە ئەو کاتەی رۆژ کە پرسیار لە خۆبەخشەکان کرا سەبارەت بە لیستەکە کاریگەری لەسەر وردی بیرهێنانەوە هەبووە، هەردوو گروپەکە هەڵەی زیاتریان کردووە و بە هەڵە وشەی زیاتریان وەبیرهێناوەتەوە کاتێک لە ئێوارەدا پرسیاریان لێدەکرێت.













گەلەری