PM:04:52:18/11/2024
85304 جار خوێندراوەتەوە
پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند سبەی لە کەرکوک لە سەرجەم دامودەزگاکان پشووە
ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی ١١ی ٢٠٢٤ بە پێی راگەیاندراوێکی پارێزگاری کەرکوک سبەی ١٩ مانگ لە کەرکوک پشووی فەرمی دەبێت پشووەکە سەرجەم دامودەزگاکان دەگرێتەوە جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزاریەکان.
هاوکات، بەپێی نووسراوێکی سەرۆکایەتی دیوانی حکومەتی کاربەڕێکەر، بە مەبەستی
کارئاسانیکردن بۆ پڕۆسەی سەرژمێریی دانیشتوان نۆ رۆژ بۆ فەرمانبەرانی راژەی
شارستانی و کارمەندانی راژەی سەربازی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هاوکات لە
قوتابخانە و زانکۆکانی سنووری ناوچەکانی مادەی ١٤٠ـی دەستوور پشووی فەرمی دەبێت.
سۆران محەمەد -کەرکوک