سەردێڕ:

لێرەوە ناوی ئەو بەشە ببینە کە لێی وەرگیراویت

PM:12:15:03/11/2024

110068 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی کاربەڕێکەر ئەنجامەکانى وەرگرتنى دەرچووانى قۆناغی دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى ٢٠٢٤-٢٠٢٥ راگەیاند.


ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، بۆ ئەمساڵی خوێندن، ٥٣ هەزار و ٧٩ دەرچووی پۆلی ١٢ لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیراون.

ئەو خوێندکارانەی فۆڕمی زانکۆلاینیان پڕ کردووەتەوە دەتوان کلیک لێرە بکەن بۆ بینینی ئەنجامەکان.

پێشتریش وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، لە رۆژی ١٠ـی ئەم مانگەوە دەست دەکرێت بە پڕۆسەی خوێندنی قۆناغی یەکەم لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان.
ئەوەشی خستبووە روو، پێویستە لەسەر وەرگیراوان لە دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان، راستەوخۆ پەیوەندی بە زانکۆکانیان بکەن و هەموو زانکۆکانى هەرێمی کوردستان ئامادەکاریی پێویست دەکەن بۆ پێشوازیکردن لە وەرگیراوان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى ٢٠٢٤-٢٠٢٥.


 













گەلەری