سەردێڕ:

نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی ١٠

PM:12:45:22/10/2024

110624 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، حکومەتی عێراق دەستی کردووە بە پارەدارکردنی وەزارەتەکانی بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠. دەشڵێت، چاوەڕوانی لیستی مووچەی هەرێمن تاوەکو دەست بە ناردنی پارە بکەن.


وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، عێراق دەستی بە پارەدارکردنی وەزارەتەکانی کردووە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ـی مووچەخۆرانی.

ئاماژەی بەوەش کرد، هێشتا حکومەتی کاربەڕێکەر لیستی مووچەی مانگی ١٠ـی بۆ نەناردوون، چاوەڕوانی ناردنی لیستەکەن بۆ ئەوەی دەست بە ناردنی پارە بکەن بۆ هەرێم.

بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، بڕیارە هەفتەی داهاتوو لیستی مووچە ئامادە بکرێت و بنێردرێت بۆ بەغدا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، مانگانە بەهۆی درەنگ ناردنی لیستی مووچە یان بوونی کێشە تێیدا حکومەتی کاربەڕێکەر دابەشکردنی مووچە بە مەبەست دوادەخات ئەمە جگە لەوەی پارەی داهاتی ناوخۆ بۆ پێدانی مووچە بەکارناهێنێت.

پێشتریش، وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوە کردبوو، ئەگەر هەرێم بەبێ کێشە مانگانە لەکاتی خۆیدا لیستی مووچە رەوانەی بەغدا بکات، ئەوا حکومەتی عێراق لەگەڵ پارەدارکردنی وەزارەتەکانی خۆی مووچەی هەرێمیش دەنێرێت.

گۆران عەبدوڵا-بەغدا













گەلەری