سەردێڕ:

وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی ١٠ ئاشکرا کرا

PM:12:01:20/11/2024

56552 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى پلاندانانی حوکمەتی کاربەرێکەر، شەممە و یەکشەممەی داهاتوو دەستبە دابەشکردنی موچە دەکرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی ١١ی ٢٠٢٤، دارا رەشید وەزیرى پلاندانانى حوکمەتی کاربرێکەر، کێشەى موچەى مانگى ١٠ چارەسەر بووە و هەفتەى داهاتوو پارەکە دەنێردرێت، وە دوای گەشتنی دەست بە دابەشکردنى موچە دەکرێت.

 

وتیشی، کێشەی نەناردنی موچە بەهۆی سەرژمێریەوە بووە، ئاماژەی بەوەشکرد پابەندبن بە سەرژمێری گشتیەوە بە تایبەت ناوچەی سنورەکانی ماددەی ١٤٠،چونکە ئەم سەرژمێریە گرنگە بۆ کەرکوک و تەواوی کوردستان سەرژمێریەکی مێژویی دەبێت.

هاوکات، ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەواڵی راگرتن و نەناردنی مووچە دوورە لە راستییەوە و کێشەی دواكەوتنی مووچە نەناردنی بایۆمەتری فەرمانبەران و رێکخستنی لیستی موچەیە.


 













گەلەری