PM:07:08:02/11/2024
253920 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری پەروەردەی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، بەهۆی بەرزی رێژەی پێشبینیکراوی بارانبارینی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان سەرپشک کران کە بەپێی دۆخەکە، بڕیار لەبارەی پشوو یان دەوامی فەرمی لە ناوەندەکانی خوێندن بدەن.
ئەمڕۆ شەممە، ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، یەکە ئیدارییەکان سەرپشک کراون بۆ راگەیاندنی پشووی فەرمی بۆ سبەی ٣ـی ١٠، بەهۆی بەرزیی رێژەی پێشبینیکراوی بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێم.
ئاماژەی بەوەش کرد، سەرجەم پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان سەرپشک
کراون کە بەپێی دۆخەکە، بڕیار لەبارەی پشوو یان دەوامی فەرمی لە ناوەندەکانی خوێندن
بدەن.
شەپۆلی بارانبارین لە بەشێک لە ناوچەکانی
هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە و بەپێی پێشینییەکانی کەشناسیش، شەپۆلەکە سەرجەم ناوچەکانی عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و لە چەند
رۆژی داهاتووشدا بەردەوام دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.
هەر لەوبارەیەوە، بەرگری شارستانیی هەولێر رایگەیاند، تیمەکانیان لە حاڵاتی
ئامادەباشیدان بۆ روودانی لافاو و داوا لە هاوڵاتیان دەکەن سەردانی ناوچە
گەشتیارییەکان نەکەن، چونکە لە ئەگەری بارانی بەخوڕدا لافاو لەو ناوچانە دروست
دەبێت.