PM:07:25:14/11/2024
180784 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی نووسراوێکی سەرۆکایەتی دیوانی حکومەتی کاربەڕێکەر، بە مەبەستی کارئاسانیکردن بۆ پڕۆسەی سەرژمێریی دانیشتوان نۆ رۆژ بۆ فەرمانبەرانی راژەی شارستانی و کارمەندانی راژەی سەربازی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هاوکات لە قوتابخانە و زانکۆکانی سنووری ناوچەکانی مادەی ١٤٠ـی دەستوور پشووی فەرمی دەبێت.
بەپێی نووسراوێکی سەرۆکایەتی دیوانی حکومەتی کاربەڕێکەر، بە مەبەستی کارئاسانیکردن بۆ پڕۆسەی سەرژمێریی دانیشتوان لە ناوچەکانی مادەی ١٤٠ـی دەستوور، لە ١٥ تاوەکو ٢٣ـی ئەم مانگە پشوو دەبێت بۆ فەرمانبەرانی راژەی شارستانی و کارمەندانی راژەی سەربازی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ.
ئاماژە بەوەش کراوە، پشووەکە خوێندکارانی
سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن لە قوتابخانە و زانکۆکانی ئەو سنوورەش دەگرێتەوە.
ئەوەش هاتووە، داوا لە رێکخراوەکان و کۆمپانیا
و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەتیش دەکەن مۆڵەت بدەنە کارمەندەکانیان بۆ ماوەی ئەو نۆ رۆژە
تاوەکو بتوانن لە پڕۆسەی سەرژمێریدا بەشدار بن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیارە لە رۆژانی ٢٠ و ٢١ـی ئەم مانگەدا سەرژمێریی گشتیی دانیشتوانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە ئەنجام بدرێت.