سەردێڕ:

نوێترین زانیاری لەبارەی هاتنی مووچەی مانگی ١٠ لە بەغداوە

PM:12:25:18/11/2024

83904 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیار بوو دوێنێ هەرێم گوژمەیەک لە داهاتی ناوخۆ رادەست بکات، بەڵام نەیکردووە و ئەوەش مەرجی وەزارەتی داراییە بۆ ناردنی مووچەی مانگی ١٠.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ـی ١١ـی ٢٠٢٤ چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیار بوو دوێنێ هەرێم گوژمەیەک لە داهاتی ناوخۆ رادەست بکات، بەڵام نەیکردووە و ئەوەش مەرجی وەزارەتی داراییە بۆ ناردنی مووچەی مانگی ١٠.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ناردنى مووچەى مانگى ١٠ هەموو رێکارەکانى بڕیوە و چاوەڕوان دەکرێت دوای رادەستکردنی داهاتی ناوخۆ بەغدا پارەکە بنێردرێت. چاوگێکیش لە وەزارەتى دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تى وت، دابەشکردنى مووچەى بەشێک لە مووچەخۆران دەکەوێتە دواى سەرژمێرى.

وتیشى،" لە هەموو حاڵەتێکدا ناتوانن موچەى بەشێکى وەزارەتەکان دابەشبکەن و دەکەونە دواى راپرسییەوە".

بەهۆى نادروستى لیستى مووچەوە، ماوەى نزیکەى سێ هەفتەیە بەغدا ناردنى مووچەى مانگى ١٠ـی راگرتووە و حکومەتى کاربەڕێکەریش ئامادە نیە لە داهاتى ناوخۆ مووچە دابەش بکات.













گەلەری